جۆری توێژینه‌وه : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی
نوسه‌ران
1 به‌شی شوێنه‌وار، کۆلێجی ئاداب، زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر ، هەرێمی کوردستان-عێراق
2 بەشی مێژوو، کۆلێجی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان-عێراق
3 بەشی شوێنەوار، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی دهۆک، هەرێمی کوردستان-عێراق
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیشک دەخاتە سەر پەرەپێدانی شوێنە شوێنەواری و کەلەپوریەکان لە ناوچەی گەرمیان و بەکارهێنانیان لە پێناو بوژاندنەوەی گەشتوگوزاری کەلتوریدا. گرنگترین شوێنە شوێنەواریە هەڵبژێردراوەکان کە بایەخی شوێنەواری وگەشتیاری گرنگیان لە ناوچەکەدا هەیە بریتین لە: (کۆشکی مەحمود پاشای جاف لە تازەدێ، داتاشراوەکانی سەربەردی دەربەندی بێلولە وشاخی خۆشک لە ناحیەی مەیدان، ئارامگەکانی سەید خەلیل لە کەلار، پەرستگای زەردەشتی لە دەربەندیخان) ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵدانێكه بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌شتیاری کەلتوری وخزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ڕاكیشانی سه‌ردانكه‌ر یان گه‌شتیاری زیاتر بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیی به پشت به‌ستن به داتاكانی چۆنایه‌تی وچه‌ندایه‌تی له داهاتی شوێنه‌واری و دیدگاكانی گه‌شتیاران. هه‌روه‌ها به‌رز نرخاندنی ڕۆڵی كۆمه‌ڵگای ناوخۆیی له‌م كه‌رته‌دا زیاتر تیشك ده‌خرێته سه‌ری. هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، بگه‌ین به ده‌رئه‌نجامی گرنگی و ڕۆڵی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری, له‌وانه‌ش گواستنه‌وه ومانه‌وه، هه‌روه‌ها باشتركردنی کوالێتی خزمەتگوزارییه گه‌شتیارییه‌كان لە بەگەشتیاریکردنی ناوچەی گەرمیاندا، کە هۆکاری گرنگن لە ڕاكیشانی گه‌شتیاران وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی گه‌شتیاری، له‌هه‌مان كاتدا کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی داهاتی دانیشتووان دەبێت. گرنگی ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه له پێشنیارکردنی دیدگای ڕووندایه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئامانجی پەرەپێدان لە پلاندانانی گه‌شتیاری و دروستكردنی ستراتیژی كاریگه‌ر لە گەشتیاری شوێنه‌واری له ناوچه‌كه‌دا، كه به‌شداره له هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات وبه‌رزكردنه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی ئابووری. كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له چوارچێوەی گەشتیاری کەلتوری تێده‌په‌ڕێت وده‌توانێت پەیامدار بێت بۆ سیاسه‌ته‌كانی تری گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له هه‌رێمی كوردستان, ئه‌مه‌ش ڕە‌نگدانه‌وه‌ی لە تێكه‌ڵكردنی هۆكاره كەلتوری و مێژوویه‌كان له پڕۆسه‌كانی گه‌شه پێدان ده‌بێت.
وشه بنچینه‌ییه‌كان