جۆری توێژینه‌وه‌ : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی

نوسه‌ران

1 بەشی جوگرافیا/ کۆلێجی پەروەردە/ زانکۆی گەرمیان /هەرێمی کوردستان – عێراق

2 بەشی جوگرافیا/ کۆلێجی ز. مرڤایەتییەكان/ زانکۆی سلێمانی/هەرێمی کوردستان – عێراق

3 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان /هەرێمی کوردستان – عێراق

4 بەشی جوگرافیا/ کۆلێجی پەروەردە/ زانکۆی گەرمیان/هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە لەبواری جوگرافیای گەشتوگوزاردا کراوە، و تێیدا پەیوەندی شوێنی نێوان بەشێك لە بنەما سروشتییەكان و شوێنەوارە مێژوویەكان لە ئیدارەی گەرمیاندا خراوەتەڕوو. ئیدارەی گەرمیان دەكەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان، لە ناوچەی نیمچە شاخاوی، لەباكوریەوە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و لە باكوری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە و لەباكوری ڕۆژئاواوە لەگەڵ پارێزگای كەركوك و لەڕۆژئاواشەوە لەگەڵ پارێزگای سەڵاحەدیندا هاوسنورە، هەروەها لەباشور و باشوری ڕۆژئاواشەوە لەگەڵ پارێزگای دیالەدا هاوسنورە، لەڕۆژهەڵاتیشەوە بە درێژایی (122,5 كم) سنوری نێودەوڵەتی لە پارێزگای كرماشانی وڵاتی ئێرانی جیادەكاتەوە.  ئامانج لەم توێژینەوەیە خستنەڕووی پەیوەندی شوێنییە لەنێوان هەندێك لە بنەما سروشتییەكان و شوێنەوارە مێژووییەكانی ئیدارەی گەرمیانە بۆ چالاكیی گەشتوگوزاری، لەگەڵ چۆنێتی وەبەرهێنان و پەرەپێدانیان، لەپێناو ڕاكێشانی ژمارەیەكی زیاتر لە گەشتیاران بۆ ناوچەكە، بەتایبەت گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق. لەبەر ڕۆشنایی ئامانجەكەی توێژینەوەكە گەیشت بە كۆمەڵێك ئەنجام، گرنگترینیان ئەوەیە كە شوێنی جوگرافی ئیدارەی گەرمیان بایەخێكی گەشتوگوزاریی گرنگی هەیە، لەگەڵ دەرامەتی ئاوی سەر زەوی پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ شوێنەوارە مێژووییەكانی ناوچەكەدا هەیە، بەڵام بەرزی و نزمی ڕووی زەوی پەیوەندییەكی مامناوەندی هەیە لەگەڵ شوێنەوارە مێژووییەكانی ناوچەكەدا.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان