جۆری توێژینهوه : توێژینهوهی بنهڕهتی
نوسهران
1 بەشی ڕووپێوی، پەیمانگای تەکنیکی کەلار، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، ههرێمی كوردستان، عێراق
2 وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی. هەرێمی كوردستان- عێراق
پوخته
ئامانج لە توێژینەوەكە خستنەڕووی پێگەكانی گەشتوگوزاری تاریكە لە ناوچەی توێژینەوەكه و هاندان و گەشەپێدانی مۆنۆمێنتی ئەنفالە وەك پێگەیەكی گرنگی گەشتوگوزاری تاریك لە قەزای چەمچەماڵ. گرنگی توێژینەوەكەش لەوەدایە بۆ گەشەپێدانی سیماكانی گەشتوگوزاری تاریك سوود لە مۆدێلی (SOWT) و تەكنەلۆژیای (GIS) وەرگیراوە. هەروەها میتۆدەكانی (وەسفی و شیكاری) لە توێژینەوەكەدا بەكارهاتووە. هەرچی پلانی تویژینەكەشە لە سێ بەش و چەند باسێك پێكهاتووە بەم شێوەیە: بەشی یەکەم: باسی یەکەم: چەمک و زاراوەکانی توێژینەوە: باسی دووەم: ناساندنی ناوچەی توێژینەوە. بەشی دووەم: باسی یەکەم: ئەنفال و قۆناغەکانی ئەنفال. باسی دووەم: دابەشبوونی جوگرافی گەشتوگوزاری تاریك لە ناوچەی توێژینەوە. بەشی سێیەم: باسی یەکەم: مۆنۆمێنتی ئەنفال. باسی دووەم: گەشەپێدانی مۆنۆمێنتی ئەنفال بە مۆدێلی (SOWT).
هەروەها توێژینەوەكە بەم دەرەنجامانە گەیشتووە: ناوچەكە خاوەن كۆمەڵێك پێگەی گەشتوگوزاری تاریكە لە مۆنۆمێنت و گۆڕستان و دیواربەند. هەرچی پێگەكانی گەشتوگوزاری تاریكە لە ناوچەی توێژینەوە ژمارەیان (10) پێگەیە و بەشێوەیەكی یەكسان بەسەر ناوچەكەدا دابەش نەبووە. هەرچەندە مۆنۆمێنتی ئەنفال دەكەوێتە (سەنتەری قەزای چەمچەماڵ) هەریەك لە ناحیەكانی (ئاغجەلەر) خاوەن (سێ) پێگە و قادركەرەم (چوار) پێگە و ناحیەی سەنگاو (2) پێگەیە. بەمەش هەریەك لە ناحیەكانی (شۆڕش و تەكیەیی جەباری و تەكیەی كاكەمەند)، هیچ پێگەیەكی گەشتوگوزاری تێدا دروستنەكراوە. توێژینەوەكە پێشنیاری ئەوەش دەكات: گرنگیدان بە كۆنفرانس و كۆنگرە و دیداری زانستی لەسەر ئەنفال و جینۆساید لە ناو مۆنۆمێنی ئەنفال. هەروەها گرتنەبەری ڕێگە و شێوازی سەردەمیانە بۆ ناساندنی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ لە ڕێگەی سینەما و توێژینەوەی زانستی و پیشانگا و هتد. و تۆماركردنی مۆنۆمێنتی ئەنفال و پێگەكانی گەشتوگوزاری تاریكی قەزاكە لەلایەن دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، لە ڕێبەر و ئەتڵەسەكانی گەشتیاریدا.
وشه بنچینهییهكان