جۆری توێژینهوه : توێژینهوهی بنهڕهتی
نوسهران
بەشی شوێنەوار، کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەکان،زانکۆی سلێمانی
پوخته
شارەکانی سلێمانی و کفری دوو لە شارە گرنگەکانی باشوری کوردستانن، ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە لە مێژووی ناوچەکەدا. بوونی سەرا لەم شارانەدا ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ گرنگی پێگەیان. سەرا بە یەکەیەکی گرنگی شار دادەنرێت، بیناسازیەکەی لە چوارچێوەی بیناسازی کارگێری هەژمارکراوە و شوێنی ڕایکردنی کاروباری شاربووە، واتا شوێنی (والی) بووە. سەراکان خاوەن بیناسازی تایبەت بە خۆیانن و بێگومان شێوازی بیناسازی سەراکانی سلێمانی و کفری جیاوازیان هەیە لە ڕووی تەلارسازییەوە، بەڵام لە بنەڕەتدا هەموو تایبەتمەندی سەرا لە خۆدەگرن.
سەراکانی بە قۆناغی نوێژەنکردنەوەدا تێپەڕیون، لە ئێستادا ئەرکی هەردوو سەراکە گۆڕاوە، سەرای سلێمانی لە ئێستادا هیچ ئەرکێکی دیاریکراوی نییە، تەنها ئەوە نەبێ چەند چالاکیەکی بچووک تێدا ئەنجام دەدەرێت. بەڵام سەرای کفری لە ئێستادا کراوە بە شوێنی بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری کفری و وەک سەنتەرێکی گرنگی گەشتیاریش هەژمار دەکرێت، چونکە چەندین کاری هونەری کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری تێدا ئەنجام دەدرێت. ئەم توێژینەوەیە جەخت دەخاتە سەر هەموو ئەو هۆکارانەی کە پاڵنەرن بۆ گەشەکردنی ئەم جۆرە بینایانە، و بە گەڕخستنیان لە شاردا بۆ ئەرکێکی تری کە سەرنجی گەشتیاران ڕابکێشێت.
وشه بنچینهییهكان