جۆری توێژینه‌وه‌ : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی

نوسه‌ر

شوێنەوار، ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌

ڕووپێوی شوێنه‌واری پرۆسه‌یه‌كی زانستی مه‌یدانییه‌ له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواری شۆێنه‌وارناسی ئه‌نجام ده‌درێت، مه‌به‌ست له‌م پرۆسه‌یه‌  گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارو تۆماركردنی زانیاری له‌سه‌ر پێگه‌ شوێنه‌وارییه‌كان ‌و ‏دیاركردنیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شوێنه‌وارییە. توێژینەوەكە باس لە مێژووی رووپێوی شوێنەواری لە هەرێمی كوردستان دەكات هەر لەو كاتەی كە گەریدە و شوێنەوارناسەكان دەركەوتوون توێژینەوەكە تاوتوێ ئەم مێژووی سەرهەڵدان و كارە زانستیە دەكات. رووپێوی شوێنەواری وەك هەڵكۆڵینی شوێنەواری بەردەوام بووە بەڵكو رووپێوی مێژووەكەی كۆنترە چونكە رووپێوی واتا گەران و دۆزینەوەی شوێنەوار. گەریدەكان سەرەتا ئارەزوومەندانە گەرانیان بە نازانستیانە بەدوای شوێنەواردا ئەنجامداوە. وە لە سەدەی نۆزدەهەمەوە شوێنەوارناسان ئەم پرۆسەییەیان بە زانستی كردووە. هەرێمی كوردستان یەكێكبووە لەو ناوچانەی كە چێگای بایەغی و سەرنجی گەریدە و شوێنەوارناسانی بیانی بووە وە هەر كاری ئەمانە بووەتە هۆی دۆزینەوە و بەدیارخستنی شارستانیەتە كۆنەكانی ناوچەكەمان. توێژینەوەكە كرۆكی مێژووی دێرنی رووپێوی شوێنەواری و رووپێوی نوێی شوێنەواری تاوتوێ دەكات و بە دڕشتی دەچێتە ناو قووڵی بابەتەكەوە. رووپێوی شوێنەواری كۆن و نوێی هەر سێ پارێزگاكە بەداتا تاوتوێ دەكات و دەرئەنجامەكانشی لە سەر مێژووی شوێنەوار و شارستانیەتی ناوچەكە دەردەخات.




 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان