جۆری توێژینه‌وه : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی
نوسه‌ران
1 به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان _ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت _ زانكۆی گه‌رمیان __ كه‌لار _ هه‌رێمی كوردستان _ عێراق
2 بەشى گەشتوگوزار، کۆلێژی بازرگانى، زانکۆى سلێمانى، هەرێمى کوردستان- عێراق
پوخته
گه‌شتوگوزاری ڕۆشنبیريی (كلتوريی) له‌سه‌رده‌می ئێستادا هه‌وادارێكی زۆری په‌یداكردووه و خۆی ده‌بینێته‌وه له تێكه‌ڵبوونی گه‌شتیار له‌گه‌ڵ كلتور و شارستانیه‌ت و شێوازی ژیانی دانیشتوانی وڵاتێك یان ناوچه‌یه‌ك، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌نديی ئیداره‌ی گه‌رمیان به توانسته‌كانی پراكتیزه‌كردنی ئه‌م جۆره‌ی گه‌شتوگوزار ئامانجی توێژینه‌وه شیكردنه‌وه و خستنه‌ڕووی پێكهێنه‌ره‌كانی گه‌شتوگوزاری ڕۆشنبیرییه له ناوچه‌كه‌دا له ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی شوێنی و ئامرازی نه‌خشه‌یی نوێوه ئه‌نجامدراوه، توێژینه‌وه‌كه له سێ باسی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، به چوارچێوه‌ی تیۆریی ده‌ست پێده‌كات، دواتر شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافییانه بۆ توانسته‌كانی گه‌شتوگوزاری ڕۆشنبیریی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات، كه پێگه مێژویی و شوێنه‌واریی وشارستانییه‌كان و مۆزه‌خانه و ڤیستڤاڵ و چالاكییه رۆشنبیرییه‌كان و كاری ده‌ستی و میوزیك و هونه‌ر و جل و به‌رگی ڕه‌سه‌ن و خواردن و خواردنه‌وه تایبه‌ته‌كانی ناوچه‌كه له‌خۆده‌گرێت، ته‌وه‌ری سێیه‌م تایبه‌ته به نواندنی كارتۆگرافیی بۆ دابه‌شبوونی شوێنه مێژوویی و شوێنه‌وارییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه گه‌شتیارییه‌كان و ڕێگاكانی گه‌یشتن پێیان له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك نه‌خشه‌ی جۆراوجۆره‌وه، له‌م توێژینه‌وه‌دا میتۆده‌كانی وه‌سفی و شیكاری به ئامانجی گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی به‌كارهاتووه، له شیكاری داتا و دروستكردنی نه‌خشه‌كاندا توێژینه‌وه‌كه پشتی به به‌رنامه‌كانی (GIS) و(RS) به‌ستووه، گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌كه به توانسته‌كانی په‌ره‌پێدانی ئه‌م جۆره‌ی گه‌شتوگوزار دانراوه، له كۆتاییدا توێژینه‌وه‌كه ڕاسپارده و پێشنیاره زانستییه پێویسته‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م كه‌رته زیندووه خستوه‌ته‌ڕوو، له‌لایه‌كی تره‌وه یارمەتی پلاندانەران و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدات به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامدا بگونجێت و به‌شداری بكات له پاراستنی شوناسی كلتوری ناوچه‌كه‌دا..
وشه بنچینه‌ییه‌كان