جۆری توێژینه‌وه‌ : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی

نوسه‌ران

1 زانکۆی گەرمیان - کۆلێژی پەروەردە -بەشی جوگرافیا

2 دەرچووی بەشی مێژوو ٢٠١٠-٢٠١١

پوخته‌

بوونی شوێنەوارە مێژووی و کلتورییەکان لەهەر ناوچەیەک دا ڕۆڵی گرنگی هەیە لەناساندن و پێناسەکردنی ئەو ناوچەیە لەڕووی دەرکەوتن، پێشکەوتن، ناساندنی مێژووی ئەو ناوچەیەوە. تەنانەت کلتورو کەلەپووور دەروازەیەکی گرنگن بۆ ئەوەی ناوچەکە بە دەوروبەر بناسێنرێت، بۆیە ناوچەی گەرمیان وەک هەر ناوچەیەکی تر خاوەن چەندین شوێنەواری مێژووی و کلتوری بە نرخن، بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم شوێنەوارە مێژووییانە ڕووبەڕووی مەترسی سروشتی و پەلهاویشتنی چالاکییەکانی مرۆڤ و تێکچوونی ژینگە دەبنەوە، بۆیە تەکنۆلۆژیایی(VR) چارەسەرێکی گشتگیر پێشکەش دەکات بۆ پاراستنی شوێنە مێژووی و کلتورییەکان، لە هەمان کاتدا دەتونرێت لە ڕێگەی ئەم تەکنیکەوە لە هەر شوێنێکی جیهاندا بێت دەتوانرێت بەشێوەی٣٦٠وێنەی ئەو شوێنانە ببیندرێت، زۆرێک لەو شوێنانە بە هۆکاری ژینگەیی، سروشتی، مرۆیی، بوونی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و سەردانیکردنی گەشتیاران توشی دارەمان و لەناوچوون بوون، ناسەقامگیری سیاسی، یان دوورە دەستی شوێنەکان وا دەکات هەندێک شوێن بۆ خەڵک بەردەست نەبێت، بۆیە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدرێت زانستی (Virtual Reality) ژینگەی سێ ڕەهەندی (3D) هاوشێوە کراوە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە دوای دەورووبەرێکی گریمانەییدا بگەرێت بەشێوەیەک کە کەتوار نزیک بکاتەوە، وەک ئەوەی لە ڕێگەی هەستەکانی بەکارهێنەرانەوە هەستی پێدەکرێت، هەروەها لەم توێژینەوەیە کە دەربارەی بوژانەوەی شوێنەوارە مێژووی و کلتوریەکانی ناوچەی گەرمیانە، سەرەرایی بەکارهێنانی(VR) پەرەپێدانی پلاتفۆرمی گشتگیری(VR) هەروەها زیادکردنی خزمەتگوزار(Google Street View)تایبەت بە پاراستن و بەرزکردنەوەی شوێنە مێژووییە کۆنەکان، چەند لێکەوتەیەکی ئەرێنی بەدوای خۆیاندا دەهێنن گرنگترینیان بریتین لە:
١. ئەرشیفی دیجیتاڵی مۆدێلی سێ ڕەهەندی بۆ شوێنە مێژووی و کلتورییەکان بۆ نەوەی داهاتوو دەگوێزێتەوە.
٢. پێشکەشکردنی زانستی گریمانەیی (VirtualReality) کە ئەزموونی سەردانیکردنی شوێنەکان بەشێوەی٣٦٠ پلە ڕوون بکاتەوەو بە ئاسانی بگات بە هەموو کەس لە تەوای جیهان.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان