جۆری توێژینهوه : جوگرافیا
نوسهر
کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکان- زانکۆى سلێمانى، هەرێمى کوردستان-عێراق
پوخته
ئەم لێکۆڵینەوەیە تایبەتە بە هێزى کار لە کەرتى پەروەردە لە قەزاى کەلار لەسەر بنەماى میتۆدى وەسفى و شیکارى و بەپشت بەست بە داتاو زانیارییە فەرمییەکانى بەشى ئامارى بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى قەزاى کەلار و بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى ئیدارەى گەرمیان، ئامانجى لێکۆڵینەوەکە دەرخستنى قەبارە و دابەشبوون و گۆڕانى گەشەى هێزى کارە لەکەرتى پەروەردە لە سنورى کارگێڕى قەزاى کەلار، و دیاریکردنى ئەو فاکتەرە دیموگرافى و ئابورى و کارگێڕیانەى بەرپرسن لەم دابەشبوونە،کۆى گشتى قەبارەى هێزى کار لەکەرتى پەروەردە دەگاتە (6310) هێزى کار، لەو ژمارەیە زۆرترین هێزى کار دەکەوێتە ناوەندى قەزاى کەلار کە ڕیژەکەى دەگاتە (66.4%)، بەڵام لە ناحیەکانى (ڕزگارى، پێباز، شێخ تەویل) ڕێژەیان دەگاتە لە (22.4%، 6.8%، 4.4%) بە دواى یەکدا، هەروەها داشبوونى هێزى کار بە پێى دامەزراوە فێرکارییەکان بەرزترین ڕیژەیان هەیە لە قۆناغى خوێندنى بنەڕەتی دەگاتە لە ( 75%)،کۆى هێزى کار لەسەر ئاستى قەزاى کەلار، نزمترین ڕیژەیان لە پشکى قوتابخانەى نەهێشتنى نەخوێندەوارى دایە دەگاتە لە (0.4%)، بەڵام لە ڕووى دابەشبوونى ژینگەییەوە هێزى کار لەکەرتى پەروەردە ڕیژەیان لە سنورى شارنشینى دەگاتە (79.9%) کۆى هێزى کار، بەڵام ڕیژەیان لە سنورى گوندنشینى دەگاتە لە (20.1%)، سەبارەت بە دابەشبوونیان بە پێى ناونیشانى پیشەیی، مامۆستایانى باخچە و بنەڕەتى بەرزترین ڕیژە تۆماردەکەن دەگاتە لە (73%) کۆى هێزى کار، نزمترین ڕیژە لەپشکى مامۆستایانى قوتابخانەى خوێندنى خێرا و نەهێشتنى نەخوێندەوارى دەبێت کە دەگاتە لە (1%) کۆى هێزى کار لەسەر ئاستى قەزاى کەلار.
وشه بنچینهییهكان