جۆری توێژینه‌وه‌ : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی

نوسه‌ر

بەشی جوگوگرافیا/ زانکۆی سلێمانی

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە لە ناحیەی گاپیڵۆنی قەزای شارباژێڕ ئەنجامدرا، بە مەبەستی ئاشنابوون بە توخمەکانی زەوی وزارو دانیشتوان و چۆنیەتی گەشەپێدانی کشتوکاڵ. لەو فاکتەرانەی کە هاندەربوون بۆ ئەم توێژینەوەیە مانەوەی ڕووبەری هەرەزۆری زەوییە کشتوکاڵییەکان و لاپاڵی شاخەکان بەبێ چاندن، سەرەرای دابارین گونجاو و هێزی مرۆیی لە ناوچەکەدا.

ئامانج لەم توێژینەوەیە ئاشنابووە بە ڕووبەری زەوی کشتوکاڵی و توانای وەبەرهێنان و سوود وەرگرتن لە ئاوی تازەبووەوەی ساڵانە بە مەبەستی گەشەپێدانی کشتوکاڵی. ئەنجامی توێژینەوەکە ڕونیکردەوە کە بەشێکی گرنگ لە زەوی قەدپاڵەکانی ناوچەکە بەکارهاتووە بۆ ڕەزی مێوو باددەم. ئاوی کانی و کارێزەکانی ناوچەکە زۆر سنوردارەوزۆربەیان وشکبوون سودێکی کەمی لێوەردەگیرێت بۆ کشتوکاڵ لەبەر ئەوە زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە وەرزی هاویندا بە بێ چاندن دەمێننەوە.

دروستکردنی پۆند (گۆماو)، بەنداو ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت، لە گۆڕینی ڕووبەری زەوییە کشتوکالییەکان بۆ زەوی بەراو لە رێگەی گلدانەوەی ئاوی سەر زەوی وەک دابارین و لافاو لە چەندین شوێنی ناوچەکە. بڕی ئاوی پێویست بۆ گۆڕینی ئەو زەوییە کشتوکاڵییە دێمانە بۆ زەوی بەراو مەزندە دەکرێت بە نزیکەی 21,444,500 ملیۆن/م3، بە مەش دەتواندرێت چەندین بەروبوومی پیشەسازی گرنگ وەک تەماتە بچێندرێت و کارگەی دروستکردنی دۆشاوی تەماتەشی لەسەری دابمەزرێت، هەروەها پێویستە بەروبوومی میوەی ترێش کە سەرەکیترین بەروبوومی ناوچەکەیە بە پیشەسازی بکرێت لە ڕێگەی کۆمپانیای تایبەت و ناردنە دەرەوەی ئاووگی ترێی چڕكراوەی ناوچەکە بۆ دەرەوەی وڵات بە دراوی قورس و بە نرخێکی بەرز بە مەبەستی بەرزکردنەوەی داهاتی خاوەن ڕەزەکان و ئابوری ناوچەکەو بوژاندنەوەی ڕەزو باخە پشتگوێخراوەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هێزی کاری ناوچەکە، لەم توێژینەوەدا پشتمان بەستووە بە میتۆدی شیکاری و وەسفی لە ڕێگای شیکردنەوەی داتاو زانیاری و سەردانی مەیدانی بۆ ناوچەی لیکۆڵینەوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان