جۆری توێژینه‌وه : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی
نوسه‌ر
زانكۆی گه‌رمیان،كۆلێجی په‌روه‌رده، به‌شی جوگرافیا .
پوخته
له‌م توێژینه‌وه‌دا په‌یوه‌ندی وكاریگه‌ری دیارده‌ی ئینسۆ له‌سه‌ر بارانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونده‌كاته‌وه. پرسیاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌وه‌ی ئایا دیارده‌ی ئینسۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕی بارانی ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه چۆن كارده‌كاته سه‌ر بڕی باران له‌هه‌رێمی كوردستان؟ ئایا ڕێژه‌ی كاریگه‌ریه‌كه‌ی جیاوازه به‌پێی كات وشوێن؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌و گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی دروست توێژینه‌وه‌كه پشتی به به‌كارهێنانی داتای باران باراین بۆماوه‌ی (30) ساڵ (1990-2020) له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی میتۆده جوگرافیه‌كانی په‌سنی وشیكاری چه‌ندێتی وبه‌رنامه‌كانی (GIS10.5) (SPSS13). توێژینه‌وه‌كه گه‌شته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دیارده‌ی ئینسۆ یه‌كێكه له‌هۆكاره كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر بارانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م دیارده‌یه له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردن و لاوازكردنی سیسته‌مه‌كانی په‌ستان و چالاكی ته‌وه‌ژمه فیشكه‌داره‌كانه‌وه كارده‌كاته سه‌ر بڕی بارانى ناوچه‌ی توێژینه‌وه، سه‌باره‌ت به جیاوازی شوێنجێی، ئه‌وا له‌ڕووی كاته‌وه، وه‌رزی پایز زۆرترین و وه‌رزی زستان كه‌مترین وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ دیارده‌ی ئینسۆ هه‌یه. به‌جۆرێك بۆ وه‌رزی پایز كاریگه‌ری ئه‌م دیارده‌یه‌ی له‌سه‌ر ده‌گاته (47%)، وه بڕی گۆڕانی بارانی تێدا ده‌گاته (22.8) ملم بۆ هه‌ر یه‌ك پله. له كاتێكدا بۆ وه‌رزی زستان كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌گاته (10%)، وه بڕی گۆڕانی بارانی ده‌گاته (10.85) ملم بۆ هه‌ر یه‌ك پله. سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئه‌م دیارده‌یه به پێی شوێن، به‌جۆرێكه زۆرترین كاریگه‌ری له پارێزگای سلێمانیدایه كه به‌شی ڕۆژهه‌ڵاـی ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌و ده‌گاته (53%)، تێدا به گۆڕان له یه‌ك پله به‌بڕی (205) ملم باران له‌ساڵێكدا زیادو كه‌م ده‌كات. له‌كاتێكدا كه‌مترین كاریگه‌ری له پارێزگای موسڵدایه كه به‌شی باكورو ڕۆژئاوای ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌و ده‌گاته (27%)، وه بڕی زیادو كه‌می بارانی ساڵانه‌ى بۆ یه‌ك پله ده‌گاته (167.4) ملم باران.
وشه بنچینه‌ییه‌كان