جۆری توێژینه‌وه‌ : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی

نوسه‌ران

1 زانکۆى سلێمانى/ کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت/ بەشى باخچەى منداڵان

2 زانکۆى سلێمانى/ کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت/ بەشى کوردى

پوخته‌

پوختە
توێژینەوەکە ناونیشانی بەکۆمەڵایەتیبوونی ئاخاوتنی منداڵ لە زمانی کوردیدا ناو و )ناوی کردار بە نموونە) بۆ دانراوە، لە دوو بەش پێکهاتووە.زمان وەک تایبەتمەندییەکى مرۆڤ کە لە گرنگترین بوونەوەرەکانى سەرزەوییە، منداڵیش وەک پارێزەرى زمان لە داهاتوودا، جێگەى سەرنج و لێکۆڵینەوەى زانایان بووە لە زانستى زماندا، زمانى منداڵ لە ئەو بابەتانەن کە گرنگى‌و بایەخى تایبەتییان پێدراوە، زمانى منداڵ لە ڕوانگەى زانستى زمانەوە لە تەمەنێکى دیاریکراودا (بەتایبەت ئەو تەمەنەى کە تێیدا منداڵ دەتوانێت وشە سەرەتاییەکانى فێرببێت)، بابەتێکە کە زانستى جیاواز پێوەى پەیوەستن، وەک زانستەکانى کۆمەڵناسى ودەروونناسى و مرۆڤناسى و تەنانەت زیندەناسیش، هەر بۆیە ئەم بابەتە وەک بابەتێکى کۆزانستى، یاخود نێوان زانستییە.
ئەو پرسیارانەی کە وروژێنراوە وەک: زمان کارلێکى کۆمەڵایەتى مرۆڤە لەگەڵ دەوروبەرو کۆمەڵگە بەڵام کارلێکەکەی لە ڕووی زمانەوە چییە، منداڵیش هەر لە کۆرپەلەییەوە بەشدارە لە ئەم پرۆسەى کارلێکەو بەڵام بەشێوازو قۆناغى جیاوازدا دەڕوات چۆن؟ بازنەکانی تەمەن لە فێربوونی کرداردا جیاوازیان چییە، ئەمەو چەند پرسیاری تر کراوە، و لە کۆتایدا بە چەند ئەنجامێكی زانستی گەیشتووین وەک: منداڵ، سەرەتاکانى بە هەندێک ئاماژەو کاردانەوە (گریان، پێکەنین، قیژەو هاوار،جوڵاندنى دەمولێو، دەست و...هتد)دەستپێدەکات و و دواتر بە پەرەپێدانى تواناکان و لێهاتوویى و کارلێککردن لەگەڵ ئەوانى تردا (بەتایبەت ئەندامانى خێزان و تایبەتتر دایک) لە ژینگە کۆمەڵایەتییەکەى خۆیداو لە ڕێگەى پرۆسەى بەکۆمەڵایەتیبوونەوە کاردانەوەکانى بۆ فێربوونى وشە دەگۆڕێت‌و دواتر زانیارى زمانەوانى و ڕێساکانى زمانێکى دیاریکراو (زمانى دایک) بەدەستدەهێنێت.
وشە سەرەکییەکان: (بەکۆمەڵایەتیبوون، زمان وەرگرتن، جوڵەوئاماژەکردن، وشەفێربوون).

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان