جۆری توێژینه‌وه : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی
نوسه‌ران
بەشی راگەیاندن، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سه‌لاحه‌دین، (هەرێمی کوردستانى عێراق)
پوخته
ئامانجى سەرەکی ئه‌م توێژينه‌وه‌يه بریتیە له زانينى كاریگه‌ريی راگه‌یاندنى بينراو له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیی له هه‌رێمی كوردستان. توێژينه‌وه‌يه‌کى مەیدانیە بۆ سامپڵێك لە قوتابيانی قۆناغی (4) له به‌شه‌كانی راگه‌یاندن و كۆمه‌ڵناسی له زانکۆى سه‌لاحه‌دين. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه له جۆرى توێژينەوە وه‌صفيه‌کانه، ميتودى روپێوى به‌کار هێناوه، بە بەکارهێنانی ئامرازى کۆکردنه‌وه‌ى زانيارى (فۆڕمى ڕاپرسى) بۆ زانینی كاریگه‌ريی راگه‌یاندنى بينراو له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیی له هه‌رێمی كوردستان. کۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه بریتیە له سه‌رجه‌م قوتابيانی زانکۆى سه‌لاحه‌دین – كۆلێژی ئاداب، سامپڵى توێژينه‌وه‌که‌ش بريتیه له لە قوتابيانی قۆناغی (4) له به‌شه‌كانی راگه‌یاندن و كۆمه‌ڵناسی له زانکۆى سه‌لاحه‌دين که به شێوه‌ى سامپڵی هه‌ڕەمەکی وه‌رگيراون و ژماره‌يان (70) قوتابييه.
توێژينه‌وه‌که له سێ به‌ش پێکدێت. به‌شى يه‌که‌م، بریتیە له ميتۆدنامەى توێژينه‌وه‌که، تێیدا ڕێوشوێنە میتۆدیيەکان و توێژينه‌وه‌کانى پێشوو، هەروەها دياريکردنى زاراوه‌کانى توێژينه‌وه‌که له‌خۆ ده‌گرێت. به‌شى دووه‌م، بریتیە له تیۆرینامەی توێژینەوەکە، لە دوو پاری سەرەکی پێکدێت. پاری يه‌که‌م تايبه‌ت کراوه بە راگه‌ياندنى بينراو پاری دووه‌میش تایبه‌تكراوه به توندوتیژی خێزانیی، به‌شى سێيه‌مى ئه‌م توێژينه‌وه‌يە، بریتیە له پراکتیکنامەى توێژينه‌وه‌که و تێیدا وەڵامی سامپڵى توێژینەوەکە بۆ پرسیارەکان خراونەتە ڕوو، ئه‌مه جگە لە ساغکردنه‌وه‌ى گريمانه‌کانى توێژينه‌وه‌که؛ له دوو گريمانه‌ى پێکهاتووه، له کۆتايی توێژينه‌وه‌که‌دا، گرنگترين ده‌رئه‌نجام و ڕاسپارده و پێشنیارەکانی پەیوەست به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سامپڵى توێژينه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، دواتر هه‌ر يه‌که له ليستى سه‌رچاوه‌کان، پاشکۆ و پوخته‌ى توێژينه‌وه‌که به زمانى ئينگليزى خراونه‌ته ڕوو. له گرنگترين ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ى که ئه‌م توێژينه‌وەیە پێی گه‌يشتووه بريتين له: هه‌ندێك له به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانی ناو راگه‌یاندنی بینراو له هه‌رێمی كوردستان هۆكارێكن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سروشتی ژیانی خێزانیی يه‌ک ناگرێته‌وه. راگه‌یاندنی بینراو هێنده‌ی لێكترازانی خێزان بووه ئه‌وه‌نده هۆكاری یه‌كگرتووی نه‌بووه
وشه بنچینه‌ییه‌كان