جۆری توێژینه‌وه‌ : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی

نوسه‌ر

بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی

پوخته‌

ئەفسانە یاخود میتۆلۆژیا بەرهەم و کەلەپووری هەر نەتەوەیەکە، کە ڕەگ و ڕیشەیەکی کۆنی هەیە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئەقڵی مرۆڤەوە هەیە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا، جۆریکە لە شیکردنەوە تێڕامان بەرامبەر بە هەموو ئەو دیاردانەی مرۆڤ تێی نەدەگەیشت. ئیتر هەوڵیداوە بەشێوەیەکی نائەقڵانی، لێکدانەوە بۆ شتەکان بکات. واتا لە سەر بنەمای خەیاڵکردنبووە، کە خۆی لە موعجیزە ئاڵاندوە. بەپێی سەرچاوەکان، کوردستانیش وەک ناوچەیەکی شارستانیەتی کۆنی میزۆپۆتامیای سەروو بووە، دواتر بۆ میزۆپۆتامیا خواروو گواستراوەتەوە، کە سەرچاوەی سەرهەڵدانی چەندین ئەفسانەی جۆراوجۆرە و مێژوو و ئاین و کولتوور بووە.
مرۆڤ هەر لەسەرەتای دروستبوونیەوە، خۆی وەک ئەفسانەساز بووە، کە هەمیشە ویستوویەتی لەو ڕێگەیەوە لە خودی خۆی و جیهان و گەردوون و چواردەوری خۆی تێبگات. هەرچەندە، ئەفسانە جیاوازە لەگەڵ زانست و ئاین و مێژوو، بەڵام لێکچوون لە نێوانیاندا هەیە. ئەفسانە یارمەتیدەرە بۆ دروستبوونی هوشیاری و هەستێکی هاوبەش بۆ (مێژوو، بەهاکان، بیروباوەڕەکان، پیرۆزییەکان و نەریتەکان). هاوکات ئەفسانەکان دەبنە ئامرازێک بۆ دەربڕین و پاراستنی یادەوەری و ئەزموونە کۆمەڵایەتییەکان لەناو نەتەوەیەکدا. هەر لەڕێگەی ئەفسانە، دەگەینە کولتووری کوردی و چ شتێک لە ئەفسانە گرنگ ترە بۆ کۆکردنەوە و سەروەت و سامانی کولتوور و پارێزگاری کردنی لە فەوتان و زیندووکردنەوەی زمان، کە بەهۆی بەکارهێنانی وشەی ڕەسەنی کۆن لە ئەفسانەی کوردیدا.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان