جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 بهشی مێژوو، كۆلێژی زانسته مرۆڤایهتییهكان،زانكۆی سلێمانی، ههرێمی كوردستانی- عێراق
2 بهشی مێژوو، كۆلێژی زانسته مرۆڤایهتییهكان، زانكۆی سلێمانی، ههرێمی كوردستانی- عێراق
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بەدواداچوون بۆ ئەو پاشخانە مێژوویی و سیاسییە و ئەو فاکتەرانە دەکات کە وایکرد گۆڤاری کەرکوک لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ی باشووری کوردستان دەربچێت . بە ئامانجی خستنەڕوو وگوزارشتکردن لە نەهامەتی و ئازاری کوردانی ئاوارەبووی کەرکوک و بڵاوبوونەوەیان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن و بەعسکردن لە لایەن ڕژێمی عێراقەوە. تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گۆڤارەکە لە بەڵگەنامەکردنی واقیعی کارەساتباری کورد لە کەرکوک و ناوچەجێناکۆکەکان،لەچوار چێوەی هەوڵەکانی گروپێک لە ڕووناکبیرانی کەرکوک و بەپاڵپشتی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکوک و، بە هاوکاری لیژنەی باڵای ئاوارەکان، وەک سەکۆیەکی میدیایی و ڕۆشنبیری گرنگ بۆ بەڵگەنامەکردنی کارەساتەکان و پاراستنی ناسنامەی کوردایەتی شارەکە. هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەدا باس لە ڕۆڵی گۆڤاری کەرکوک دەکرێت وەک ئامرازێک بۆ هۆشیاری سیاسی و ڕۆشنگەری کولتووری، بەشداری نووسەران و ڕۆشنبیران لە ئاشکراکردنی سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعس و گەیاندنیان بە ڕای گشتی و بنیاتنانی هۆشیارییەکی دەستەجەمعی کە بەرەنگاری هەوڵەکانی سڕینەوەی ناسنامەی کورد دەبێتەوە.هاودەم بەردەوام بوونی گۆڤارەکە لەمیانی ساڵانی(١٩٩٩-٢٠١٣).
ئاماژەیەکی مێژوویی و سیاسی و میدیایی بۆ چاودێریکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەرکوک ڕوودەدەن، لە هەمان کاتدا شیکردنەوەی ئامانجەکانی و ئەو هۆکارانەی کە بەشداربوون لە پەرەسەندن و بەردەوامبوونیدا.
وشه بنچینهییهكان