جۆری توێژینهوه : توێژینهوهی بنهڕهتی
نوسهران
1 بەشی دەروونناسی و ڕاوێژکاری و تەندروستی دەروونی فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران
2 بەشی دەرونزانی، ڕێنمایی و دەروندروستی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران
پوخته
ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتیی بوو لە دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان بەهازانینی خود و نۆمۆفۆبیا لای قوتابیانی زانکۆ، هەروەها دیاریکردنی ئاستی نۆمۆفۆبیا و بەهازانینی خود بەپێی گۆڕاوە دیمۆگرافییەکان وەک ڕەگەز و تەمەن و ئەو کاتەی کە بە بەکارهێنانی مۆبایل بەسەردەبرێت. ئەم توێژینەوەیە میتۆدی وەسفی چەندێتی بەکارهێناوە. نمونەی توێژینەوەکە لە ٣٩٦ قوتابی زانکۆ لە هەردوو نێر و مێ پێکهاتبوو بە ڕێگای ناهەڕەمەکی مەبەستدار هەڵبژێردرابوون. بۆ پێوانەکردنی گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە، هەردوو پرسیارنامەی نۆمۆفۆبیا (NMP-Q)، پرسیارنامەی بەهازانینی خود ڕۆزنبێرگ (RSE) بەکارهێندرا. لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت کە بەشدرابووان ئاستێکی بەرزی بەهازانینی خوددیان نیشانداوە. سەبارەت بە نۆمۆفۆبیا، نمرەی بڕین ئاماژەی بەوەدا کە نمونەی توێژینەوەکە بەسەر چوار ئاستدا دابەشکراوە: هیچ کام لە بەشداربووان ئاستی نزمیان نیشان نەداوە، بەڵام 9.8% لە ئاستی سوکدابوون، 46.5% ئاستی مامناوەندیان نیشانداوە، و 43.7% ئاستی توندی نۆمۆفۆبیایان تۆمارکردوە. هەروەها ئەنجامەکان ئاماژەیان بە جیاوازی ئاماری لە بەهازانینی خود لە نێوان نمونەی توێژینەوەکەدا کرد لەسەر بنەمای گۆڕاوە دیمۆگرافییەکانی وەک ڕەگەز. توێژینەوەکە دەریخستووە کە بەهازانینی خود لە ڕەگەزی نێردا زیاترە و نۆمۆفۆبیا لای ڕەگەزی مێینە زیاترە، لەڕووی ئامارییەوە تەمەن هیچ جیاوازییەکی ئاماری نەبوو. بەڵام جیاوازییەکی بەرچاو لە بڕی کاتەکانی بەکارهێنانی مۆبایلدا دۆزرایەوە. هەروەها ئەنجامەکان پەیوەندییەکی پێچەوانەیان لە نێوان بەهازانینی خود و نۆمۆفۆبیادا نیشان دا؛ کەمبوونەوەی بەهازانینی خود پەیوەندی بە ئاستی بەرزی نۆمۆفۆبیا یان ترس لە ئۆفلاین بوون هەیە. لە کۆتاییدا توێژەران کۆمەڵێک پێشنیار و پێشنیاریان پێشکەش کرد.
وشه بنچینهییهكان