جۆری توێژینهوه : توێژینهوهی بنهڕهتی
نوسهران
1 بەشی زمانی فارسی، كۆلێژی زمان، زانكۆی سلێمانی: سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق
2 بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی زمان، زانكۆی سلێمانی: سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق
3 زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی هونەر/ بەشی فیلمسازی
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی "ڕاڤەی هێماناسییانەی سێ غەزەلی مەحوی" توێژینەوەیەكە، لە ڕوانگەی ڕاڤەی ناودەق و كردنەوەی هێما و ڕەمزە عیرفانییەكانەوە ئەنجامدراوە، وشە كلیلییەكانی ناو هەر غەزەلێك، هەڵگری مانای فەرهەنگی، میتافۆریی و هێمایین. ئەو خوێندنەوانەی پێشتر لە لایەن مامۆستایانی مودەڕیسەوە بۆ دەقەكان كراون، تەنها شیكاریی بوون و لە چوارچێوەی ڕاڤەی وشە نامۆکان و هونەرە ڕەوانبێژییەكان و هەندێک بواری نزیک لەوانەی باسکران بوون، لە كاتێكدا خوێندنەوەی دەقی عیرفانی پێویستی بە كردنەوەی هێماكانە و شیكردنەوەیەتی لە چوارچێوەی فەرهەنگی عیرفانی دا، چونكە وشەكان ڕەمز و وێنە و مانای ناباویان هەیە، بەم جۆرە خوێندنەوەیەش مانای قوڵ و ڕەهەندی نادیار و مەرامی عیرفانیی دەقەكان بە دەست دێت.
مەحوی یەكێكە لەو شاعیرانەی بە غەزەلی سۆفیانە بەناوبانگە، بەهۆی زمانی توێكڵدار و بیری ئاڵۆز و هونەرئارایی و وشەكارییەوە، جۆرێك لە ئەدەبیاتی بەرهەمهێناوە، كە خوێندنەوەی بەبێ چونەوە سەر هێما و ئاماژەكانی ناو ئەدەبیاتی تەسەوف، هیچی شایانی بەو دەقانەی لێ هەڵناهێنجرێت. بەهۆی ڕاڤە و كردنەوەی ڕەمز و هێماكانی ناو شیعرەكانییەوە، زۆر مانای قوڵ و پەی پێنەبراو بۆ خوێنەر دەردەكەوێت.
ئەم توێژینەوەیە لە دوو بەش پێكهاتووە، كە بەشی یەكەم تیۆرییە و ناساندنە، یەك بەیەی ئەو وشانەی كە سەرەكین لە غەزەلەكەدا، بە پێی فەرهەنگی عیرفانی ماناكانیان كراوەتەوە. بەشی دووەمیشی كارەكییە و ڕاڤەی دەقەكان كراوە. هەروەەها ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان و پوختەیەک بە ھەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی پێکدێت.
وشه بنچینهییهكان